ھاوڕێکەی وەڵامی دایەوە:
= ئایا ئیتر دوای ئەم ڕوونکردنەوانە من چی بڵێم؟ بۆچی لە بەرامبەر ئەم ڕاستییانەوە بواری قسە و باس بۆ ھیچ قسەکەرێک ماوەتەوە تا قسەی تێدا بکات؟ یان ئایا بە خۆری ناوجەرگەی ئاسمان دەوترێت: کوا خۆر لە کوێیە؟! دیارە نەخێر.. بەڵام دەمەوێت تەنھا ئەوەندە بڵێم کە: ھەزارویەک شوکر و سوپاس بۆ خوای گەورەی پەروەردگار کە لە چنگی وەھم و گومان ڕزگاری کردم و، لە دیلیی نەفس و بەندیخانەی ھەمیشەیی دەرباز بووم و، باوەڕم ھێنا کە خانەیەکی بەختەوەری لە حوزووری پادشای مەزندا بۆ ئێمە ئامادە کراوە، تاکو دوای ئەم خانە فانی و شپرز و شلۆق و شێواوەی ئێرە کۆچی بۆلا بکەین.
بەم جۆرە، ئەم چیرۆکەی کە "کینایە" و ھێمایەک بوو بۆ حەشر و قیامەت، لێرەدا دوایی ھات و، لەمەولا بە پەنا و پشتیوانیی خوای گەورەی بەتوانا بەرەو ڕاستییە مەزن و بەرزەکان دەڕۆین و دەگوێزینەوە و، بەرامبەر بەو دوازدە وێنەیەی پێشوو "دوازدە ڕاستی"ی ڕوونی ئەوتۆ باس دەکەین کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لەنێواندایە، دوای ئەوەی کە بە نووسینی "پێشەکی"یەک ڕێ بۆ باسکردنی ئەو ڕاستییانە خۆش دەکەین.
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence