ھەرگیز وا گومان نەبەیت کە بەڵگە و ئاماژەکانی گۆڕینی ئەم وڵاتە تەنھا لەو "دوازدە وێنە"یەدان کە ئێمە ھێنامانن. نەخێر، چونکە نیشانە و بەڵگەی تابڵێی زۆر و لەژمارەبەدەر ھەن لەسەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە فانی و پڕ لە ئاڵوگۆڕە، لە دواییدا دەگۆڕێت و دەبێ بە: وڵاتێکی تری دامەزراوی لەناونەچوو..
ئنجا گەلێ نیشانە و ئاماژەی زۆر و زەبەندەش ھەن کە تێکڕا بەڵگکاندا توند دەکرێن و پشتگوێ دەخرێن).
ئەوەتا ئەم فەرمانە یادی ئامادەبوان دەخاتەوە و، بە چاوی خۆیشت مۆری لاسایینەکراوەی پادشا بەسەر ئەو فەرمانەوە دەبینیت. سەرجەمی ئامادەبوانیش = جگە لە کەسانی کوێر و کاسی وەکو تۆ = ھەر تەنھا بە سەیرکردنێکی ئەو مەدالیایانە دەزانن ئەو نێرراوەی کە ئەم ھەموو مەدالیایانەی خەڵات کراوە ڕاگەیەنەرێکی ئەمینی فەرمانەکانی پادشایە.
جا ئایا ئیتر دەگونجێ مەسەلەی گۆڕانی ئەم وڵاتە فانییە بەو وڵاتە ھەمیشەیییەی کە ئەو نوێنەرە بەڕێزە بە ھەموو ھێز و توانایەکیەوە ڕوونیدەکاتەوە و پشتیدەگرێت و، ئەو فەرمانە بەڕێز و بەرزە پادشایییەش کە لێی دەدوێت، ھیچ گومان و دوودڵی و ڕەخنەیەک توخنی بکەوێت؟
دیارە نەخێر.. ھەرگیز شتی وا ناگونجێ و ناکرێت، مەگەر ئینکاریی ئەو ھەموو کاروبارو ڕووداوانە بکەیت کە بە چاوی خۆت لێرەدا دەیانبینیت.
ئێستاش ئەی کاکی ھاوڕێم! دوای ئەم ڕوونکردنەوانە، چ قسەیەکت ھەیە، فەرموو بیکە و دەری ببڕە.
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence