دیارە "دانایی" و ژیریی حوکوومەت لەوەدایە کە چاوپۆشی و نەرمونیانی و ڕێزی زۆر لەگەڵ ئەو کەسانەدا بنوێنێت کە ھانای بۆ دەبەن و.. ئنجا "دادگەری"یە خاوێن و بێگەردەکەشی داخوازی پاراستن و چاودێریکردنی گشت مافەکانی ھاووڵاتییانیەتی، تاکو سام و شکۆی حوکوومەت ڕاگیر بکرێت و، مەزنی و پایەداریی دەوڵەتیش بپارێزرێت..
کەچی لەو شتانەی کە شایستەی ئەو "دانایی" و داخوازی ئەو "دادگەری"یەن، بەشێکی یەکجار کەم نەبێ، چییتر دەرناکەوێت لێرەدا جێبەجێ بکرێت، ئەوەتا بێئاگایانی چەشنی تۆ بێرەدا گوزەر دەکەن و ئەم وڵاتە بەجێدەھێڵن، بێ ئەوەی زۆربەیان سزای ڕەفتارە چەواشەکانیان بچێژن!
کەواتە یەکلاییکردنەوەی ئەم چەشنە کێشانە، بۆ دادگایەکی گەلێ مەزنتر دواخراوە.
وێنەی چوارەم:
سەیری ئەو گەوھەرە بێوێنە و نایابانە بکە کە لەم پیشانگایانەدا پێشچاو خراون..
بۆ ئەو خواردەمەنییە خۆش و بەتام و ناوازانە بڕوانە کە ئەم ھەموو سفرە و خوانانەیان پێ ڕازێنراوەتەوە!
ئەمانە، دەریدەخەن کە: پادشای ئەم وڵاتە دارای "سەخاوەت"ێکی بێسنوور و.. "گەنجینە"یەکی پڕاوپڕی بێکۆتایی و نەبڕاوەیە.
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence