ھاوڕێ سەرسەختەکەی گەڕایەوە و وتی:
= (با دان بە بوونی پادشایشدا بنێین.. بەڵام ئایا چ زیانێکی پێ دەگات و چ کەم و کووڕی و ناتەواوییەک بە گەنجینەکانیەوە دەردەکەوێت گەر من بۆ خۆم سوودێکی ئاوا کەمیان لێ ببینم؟.. پاشان من لێرەدا ھیچ بەندیخانە و تۆڵە و سزایەکی ھاوچەشنی نابینم کە تۆ باسیان دەکەیت)!
ھاوڕێکەی وەڵامی دایەوە:
= (برام! ئەم وڵاتەی بەرچاومان = لە ڕاستیدا = بریتییە لە:
گۆڕەپانێکی تاقیکردنەوە و..
مەیدانێکی مەشق و مانۆڕ و..
پیشانگایەک بۆ خستنەڕووی سنعەتە نایابەکانی پادشا و..
میوانخانەیەکی تابڵێی کاتی و کەمخایەن.
ئایا نابینیت ھەموو ڕۆژێ کاروانێک میوان دێنە ناوی و کاروانێکی تر دەڕۆن و کۆچ دەکەن و، ھەمیشە لە میوان پڕ دەکرێت و پاشان خاڵی دەکرێتەوە؟
جا ئەم مەیدانە = لە ئەنجامدا = بە تەواوی و یەکجاری لە میوانەکانی ناوی چۆڵ دەکرێت و دەگۆڕیت بە مەیدانێکی تری نوێی ھەمیشەیی و، ئنجا ھەموو خەڵکی بۆ ئەوێ دەبرێن و، ھەریەکەیان "سزا" یان "پاداشت"ی خۆی لەوێ وەردەگرێت).
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence