ئەو بیابانەش: ئەم دنیا و سەرزەوییەی خۆمانە کە تیایدا دەژیین..
ئەو شێرەش: مردن و ئەجەلی مرۆڤە..
ئەو بیرەش: لەش و جەستەی ئادەمیزاد و سەردەم و کاتی ژیانیەتی، قووڵییە شەست گەزییەکەی بیرەکەش: ئاماژەیە بۆ تێکڕای تەمەن کە شەست ساڵە..
ئەو درەختەش: ماوەی تەمەن و ماددەی ژیانی ئادەمیزادە..
ئەو دوو گیانلەبەرە ڕەش و سپییەش: شەو و ڕۆژن لە تەمەنی مرۆڤدا..
مەبەست لە دەمی ھەژدیھاکەش: دەمی "گۆڕ"ە کە دەرگایەکە لە ڕووی بەرزەخ و ژیانی ئاخیرەتدا دەکرێتەوە، ئەوەندە ھەیە کە ئەو دەمە بۆ مرۆڤی ئیماندار دەرگایەکە پیایدا تێپەڕ دەبێت، کاتێ لە بەندیخانەی دنیاوە بەرەو باخچە و بێستانەکانی بەھەشتی بەرین دەڕوات و ھەنگاو دەنێت..
ئەو مێرووە زیانبەخشانەش: گیروگرفت و بەڵاکانی ژیانی دنیان. ئەوەندە ھەیە بۆ مرۆڤی ئیماندار ھۆکارێکی شیرینی بێدارکردنەوەی خواوەندن و، ئاوڕدانەوەی پەروەردگارن لە بەندەکانی خۆی، تاکو ھەرگیز "بێ ئاگایی" بە سەریاندا زاڵ نەبێت..
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence