خۆ برا بەدبەختەکەش = پێش ئەم = ڕێی کەوتبووە ناو ئەو جۆرە بێستانانەوە، بەڵام خۆی بە تەماشاکردنی لاکی بۆگەنەوە خەریک کردبوو، تا لە ئەنجامدا ھەستی بە گێژبوون و دڵتێکچوون کردبوو، ناچار ئەو بێستانانەی بەجێھێشتبوو، بێ ئەوەی کەمێک بحەسێتەوە تاکو بتوانێت لە گەشتەکەیدا بەردەوام بێت..
بەڵام ئەمیان بەپێی ئەو دەستوورەی کە دەڵێت: (لە ھەموو شتێکدا سەیری چاکترین و جوانترینیان بکە) لاکە بۆگەن و شتە ڕزیوەکانی فەرامۆش کرد، تەنانەت ھەر ئاوڕیشی لـێ نەدانەوە و، بۆ خۆی سوودێکی باشی لە میوە و شتە باشەکانی ناو بێستانەکە وەرگرت. پاش ئەوەی کە بە ئارەزووی خۆی حەسایەوە، ھەڵسا و ڕێی گرتەبەر.
ئەمیش، وەک براکەی، ڕێی کەوتە ناو بیابانێکی بەرین و دەشتایییەکی فراوانەوە. ھەروەکو ئەویش، لە ناکاودا دەنگی شێرێکی بیست کە ھەڵمەتی بۆ دەھێنا، ئەمیش، وەک براکەی، ترس و بیم دایگرت و سامی لـێ نیشت، بەڵام کەمتر لە چاو ترس و سامی براکەی، چونکە بەھۆی بیرکردنەوەی جوان و گومانی پاکی، بە جوانی بیریکردەوە و لەبەر خۆیەوە وتی:
= (دیارە ئەم بیابانە فەرمانڕەوایەکی ھەیە. کەواتە دەبێ ئەو شێرە خزمەتگوزارێکی گوێڕایەڵی ژێر دەستی ئەو فەرمانڕەوایە بێت).
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence