ئەو دوو چارەسەرییەش، یەکەمیان: ئارامگرتن و پشت بەستنە بە توانست و دانستی خوای گەورەی بەدیھێنەر و پەروەردگارمان.
جا ئایا وایە؟
بەڵێ وایە.. چونکە ئەو کەسەی بەھۆی ناسنامە(ھویە)ی "بێدەستەڵاتی"یەوە پاڵی بە دەستەڵاتی ئەو خواوەندەوە داوە کە فەرمانی: (كُنْ فيكون)ی بە دەستە، لە چی دەترسێ و سڵ لە چی دەکاتەوە؟ دیارە ئەو کەسە خۆی ڕادەگرێت و گوێ بە ھیچ گیروگرفت و کارەساتێک نادات. چونکە ھەڵگری ئەو ناسنامەیە لە سامناکترین کات و لەبەردەم گرنگترین گیروگرفتدا پشت بە پەروەردگاری میھرەبانی خۆی دەبەستێت و، بەمەش تینوێتیی دڵی خۆی دەشکێنێت و، ھەر کە دەڵێت: (اِنَّا للهِ وَإنَّا إلَيْهِ راجِعُون) (البقرة:156) ئەوا بە جارێ ئاسوودەیی ھەموو گۆشە و کەنارێکی دڵی دەگرێتەوە.
کەواتە مرۆڤی خواناس ھەمیشە لەو "بێدەستەڵاتی" و ترسانەی لە خوای خۆی، چێژ وەردەگرێت و ھەست بە تام و لەزەت و خۆشی دەکات.
بەڵێ زۆر ڕاستە! مرۆڤ لە دەمی ترس و بیمدا ھەست بە خۆشی و لەزەت دەکات. چونکە ئەگەر بتوانین پرسیار لە مناڵێکی ساوا بکەین و وا دابنێین عەقڵ و توانای وەڵامدانەوەی ھەیە و پێی بڵـێین:
خۆشترین و بەلەزەتترین کات لە ژیانتدا کامەیە؟
لە وەڵامدا دەڵێت:
بێگومان ئەو کاتەیە کە بە ترس و بێدەستەڵاتی و ئومێدەوە خۆم دەھاومە ناو باوەشی پڕ لە سۆزی میھرەبانیی دایکمەوە و، دان بە بێدەستەڵاتیی خۆمدا دەنێم!
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence