وتەکان | وتەی ھەوتەم | 42
(40-50)
بەڵێ، ئەم سەربازە دەستی کرد بە تاقیکردنەوە. ھەتا لە ئەنجامدا بۆی ڕوون بووەوە کە وتەکانی ئەم پیاوە نوورانییە ھێندە ڕاستن کە ھیچ گومانێکیان تێدا نییە. (ھەروەھا منی "سەعید"ی بێچارەش تاقیم کردنەوە و ھیچ گومانێکم تیایاندا نەما و بە ڕوونی ڕاستیی ئەم وتانەم بۆ دەرکەوت).
بەڵام لە ناکاودا پیاوێکی فێڵبازی شەیتانئاسا لە لای چەپیەوە پەیدا بوو کە خۆی ڕازاندبووەوە و چەندین ھۆکاری ڕابواردن و کەرەسەی مەستکەری لەگەڵ خۆیدا ھەڵگرتبوو. ئەم پیاوە بەرامبەری ڕاوەستا و پێیوت:
برادەر! وەرە با ڕابوێرین و بە خۆشی کات بەسەر بەرین.. با پێکەوە سەیری وێنەی ئەو کیژۆڵە جـوانکیلانە بکەین و، گوێ لـە ئاوازی ئەوگۆرانییە ھەســتبزوێنەرانە ڕابگرین و.. ئەم خۆراکە خۆشانە ھەن با لە دەستیان نەدەین!
دەنگ نییە
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence