نەخێر، ھیچ قورسییەکی تێدا نییە.. بازنەی "حەڵاڵ" ئەوەندە بەرین و فراوانە کە بۆ حەسانەوە و بەختەوەری و کامەرانیی مرۆڤ سەروزیادە و، ھیچ پێویستییەک بۆ مرۆڤ ناھێڵێتەوە کە خۆی بخاتە ناو بازنەی "حەرام" و گوناھکارییەوە.
فەرزەکانی خوای گەورەش سووک و کەمن.. بوون بە سەرباز و بەندەی خوای گەورەش، شتێکی ئەوەندە بەتام و پلە و پایەیەکی ئەوەندە بەرز و بەڕێزە کە لە باسکردن نایەت.
کەواتە پێویستە = ئەی نەفسەکەم! - تۆش ببیت بەو سەربازە و، بە ناوی خواوە دەست بە کارەکانت بکەیت و، لە پێناوی خوادا ببەخشیت و وەربگریت و، ھەموو ئارامی و جموجووڵێکیشت تەنھا لە بازنەی ڕەزامەندییەکانی خوای گەورەدا بێت. خۆ ئەگەر ھەر کەم وکووڕییەکیش ھەبوو ئەوا دەرگای تۆبە و داوای لـێخۆشبوون(إستغفار) ھەمیشە واڵا و کراوەیە. دەسا تۆیش لـێی بپاڕێرەوە و بڵـێ:
دەسا خوایە گیان!
لە ھەڵەکانمان خۆش ببە..
لە ڕیزی بەندەکانی خۆت وەرمان بگرە..
یارمەتیمان بدە کە ھەمیشە دەستپاک بین لە بەرامبەر ئەو ئەمانەتەی پێت سپاردووین، تا ڕۆژی بەیەکگەیشتنەوە.
ئامین.
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence