ئەی نەفسی سەرکەشم!
بزانە ئەو دوو ڕێبوارە: یەکەمیان ملکەچ و فەرمانبەردارانی یاسای خواوەندن، مەبەست لەوی تریشیان ئەوانەن کە یاخی بوون و، شوێنی نەفس و ئارەزووی دەروونی خۆیان کەوتوون.
ئەو ڕێگایەش: ڕێی ژیانە کە لە "جیھانی ڕۆح"ەوە دەست پێدەکات و لە گۆڕەوە تێپەڕ دەبێت و لە جیھانی ئەودنیا کۆتایی پێ دێت.
ئەو چەک و ھەگبە و تفاقەش بریتین لە: تەقوا و پەرستش، چونکە پەرستش ھەرچەند لە ڕواڵەتدا ئەرکێکی قورس و گران بێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئاسانی و حەسانەوەیەکی ئەوتۆی تێدایە کە لە باسکردن نایەت، چونکە مرۆڤی خواپەرست لە نوێژەکەیدا "یەکتایی" خوا دەردەبڕێت و دەڵێت: "أشھد أن لا إلھ إلاّ الله".. واتە: ھیچ بەدیھێنەر و ڕۆزیدەر(رزاق)ێک نییە جگە لە خوا و، ھەموو سوود و زیانێکیش بە دەستی ئەوە. خوایەکە دانا و حەکیمە و ھیچ شتێک بێ واتا و مەبەست ناکات، بەخشندە و بەسۆزە و، چاکە و میھرەبانییەکانیشی تابڵێی گەورە و زۆرن..
مرۆڤی باوەڕدار لە ھەموو شتێکدا دەرگانەی گەنجینەی میھرەبانی و بەخشندەیی خوا دەبینێت و، دەزانێت کە ھەرچی شت ھەیە لە ژێر دەستەڵاتی خوای پەروەردگاردایە. لەبەر ئەوە، ھەردەم بە نزا و پاڕانەوە لە دەرگانەی ئەو گەنجینانە دەدات و، لەبەردەم ھەموو گیروگرفتێکی دنیاشدا دەڕواتە ناو سەنگەری تەوەککولەوە و پشت بە پەروەردگاری خۆی دەبەستێت.
بەم چەشنە، مرۆڤی باوەڕدار لە ڕێگای "ئیمان"ەوە ئاسایشێکی تەواوی دەستگیر دەبێت.
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence