وتەی دووھەم
(اَلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْب) البَقَرَة:3
ئەگەر دەتەوێت بزانیت "ئیمان" چ بەختیاری و نیعمەتێکی گەورەیە و، چ لەزەت و حەسانەوەیەکی بەنرخ بە مرۆڤ دەبەخشێت، ئەوا گوێ بۆ ئەم کورتە چیرۆکە ڕابگرە:
ڕۆژێکیان دوو پیاو پێکەوە چوونە گەشتێک بە مەبەستی ڕابواردن و بازرگانی، یەکێکیان = کە تابڵێی خۆپەرست و بەدبەخت بوو = ڕووی کردە لایەک و، ئەوی تریان = کە خواپەرست و بەختەوەر بوو = ڕووی کردە لایەکی تر.. بەم جۆرە، ھەریەکەیان ڕێی خۆی گرتەبەر.
خۆپەرستەکەیان، لەبەر ئەوەی لە خۆبایی و ڕەشبین بوو و تەنھا بیریشی لە بەرژەوەندیی خۆی دەکردەوە، دووچاری وڵاتێکی زۆر خراپ بوو. ڕووی دەکردە ھەر گۆشە و قوژبنێک، مرۆڤی بێچارە و بێدەستەڵاتی دەبینی کە ھاواریان دەکرد و لە دەست کەسانی دڵڕەق و بێبەزەیی دەیانناڵاند.. دەڕۆشتە ھەر جێگایەک خەم و پەژارەی بەرچاو دەکەوت، بە ڕادەیەک ئەو وڵاتە لە پێشچاویدا شێوەی ماتەمینگایەکی گشتیی وەرگرتبوو! جا بۆ ئەوەی ئەم مەینەتییەی خۆی کەم بکاتەوە و لە بیری خۆی بەرێتەوە، ھیچ چارەیەکی نەدۆزییەوە جگە لە خۆمەستکردن. چونکە وا گومانی دەبرد کە ھەموو دانیشتووانی ئەم وڵاتە یان دوژمنایەتیی دەکەن و ڕقیان لێیەتی، یاخود نامۆ و بیانین بەم، ئەوەش کە زیاتر ئەم گومانەی بەھێز دەکرد ئەوە بوو کە بە ھەر لایەکدا دەیڕوانی و سەیری دەوروبەری خۆی دەکرد، چەندین تەرمی سامناکی دەھاتە پێشچاو، ھەروەک گوێی لە دەنگی ناڵە و شیوەنی نائومێدیی ھەتیوان دەبوو. بەم جۆرە، ئەم شتانە بوون بە مایەی ئەوەی کە ویژدانی ئەم مرۆڤە لە ئازاردا بتلێتەوە.
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence