وتەکان | وتەی یەكەم | 8
(2-8)
بەڵام ئەگەر پادشایەک بە سەربازێکیدا دیارییەکی بۆ کەسێک نارد، ئایا ئەو کەسەی کە دیارییەکەی بۆ ھاتووە چەندە بە بێعەقڵ و بێھۆش و نەفام دادەنرێت گەر لە بریی سوپاسی پادشا، پێڵاوی ئەو سەربازە ماچ بکات؟
ئایا ئەو کەسانەی کە ھەمیشە لە شان و باڵی "ھۆکارەکان" دەخوێنن و تەنھا ئەو ھۆکارانەیان خۆش دەوێت، نەک نیعمەتدەر و ڕۆزیبەخشی ڕاستەقینە، ئایا ئەوانە = بەم کارەیان = بێعەقڵتر نین لەو کابرایە و بە ھەزاران جاریش؟!
دەسا ئەی نەفسەکەم!
ئەگەر ئامادە نییت و ناتەوێ وەک ئەو مرۆڤە بێعەقڵە گێل و گەلحۆیە بیت، ئەوا:
"بە ناوی خوا"وە ببەخشە..
"بە ناوی خوا"وە وەربگرە..
"بە ناوی خوا"وە دەست بە ھەموو کارێک بکە..
"بە ناوی خوا"وە کارەکانت بەجێ بھێنە.
والسلام.
دەنگ نییە
Türkçe
English
العربية
Pyccĸий
français
Deutsch
Español
italiano
中文
日本語
Қазақ
Кыргыз
o'zbek
azərbaycan
Türkmence